وەرن لەو بەژنە بڕوانن بەپێوە کیژی کورد ئەمرێ
دە ئێوەیش مەشغەڵێ هەڵکەن کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ
ببینن چۆن تەواری مە شکۆی دەدا چەقۆی دەشکاند
چ سەربەرز و چ ئازا بوو کە زەنجیرەچیای دەدواند
وەرن لەو بەژنە بڕوانن بەپێوە کیژی کورد ئەمرێ
دە ئێوەیش مەشغەڵێ هەڵکەن کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ
لە بەر دەرگای هەموو ماڵێ بووە بە پەیکەری وەستان
لە کۆڵانی هەموو شارێ بووە هاواری ژێردەستان
وەرن لەو بەژنە بڕوانن بەپێوە کیژی کورد ئەمرێ
دە ئێوەیش مەشغەڵێ هەڵکەن کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ
سڵاو ئەی بەربەیانی گەش بمێنی ئەی ئومێدی سوور
هەڵۆ با بێن لە تۆ فێر بە باڵی خوێن فڕینی دوور