دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خۆڵم وەسەر
کچێ گەر حەز دەکەی نەمرم دەی بمشێلە بووک ئەسمەر
ئای نیزام بۆخۆم نیزام سەربازی دیموکراتم
بەرماڵی نوێژەکانم ڕۆ دەسماڵی دەستم فاتم
ئەرێ هەموو جەرگم لەت لەتە برینداری خەنجەرم
لێوئاڵ تۆ دەرمانی بکە مەڕۆ ئەسمەر وا لە ژوور سەرم
بە جووت دەستم دەستۆ کەن دەمرم لەسەر سەفەرم
ئای نیزام بۆخۆم نیزام لێرەکانە سەربازم
سەفەرم دوور و درێژە من ئیزنت لێ دەخوازم
وەکوو کوێستانێ بێستوون دایمە سەرم بە تەمە
تەعجوب لە یار دەمێنم سەڵا قەت کەسم نەما
من چەن ساڵە دۆستی ئەوم ئێستا دەڵێ عەجەمە
خزمینە لۆمەم مەکەن وەک هەنارێ گوڵ بە دەمە
-ئەشهەوبیللا وایە:)
ئای نیزام بۆخۆم نیزام نیزام نیم و عەسکەرم
مبتەلا و دەربەدەرم
هەموو دنیا دەیزانێ عاشقی جووتێ مەمکی گەوهەرم
ئای نیزام بۆخۆم نیزام خۆ نیزام نیم و عەسکەرم
لەسەر دوو چاوی ڕەش ئەسمەر لە دنیا دەربەدەرم
دە وەرە ڕوحمی خودات لە دڵ بێ کارێ بکە لات دەربەرم