شەوێ تا ڕۆژی ڕوون دەدوێم لەگەڵ نەخشی خەیاڵاتم
سەحەر حازر دەبم زوو زوو لە ڕێبازی کچە جیران
لە ماڵ ڕۆیی بەرەو مەکتەب بە تەننازی کچە جیران
جیهان لەرزی سەما و عەرزی سەما و عەرزی سەما و عەرزی
لەبەر نازی کچە جیران
وەکوو تاووس دەکا لەنجە کە ڕادەبرێ بە سەر پەنجە
بە ڕەقسی چاو دەکێشێ دڵ دەکێشێ دڵ دەکێشێ دڵ
بۆ دڵبازی کچە جیران
لە ڕێی مەکتەب پێشم پێ گرت لە ڕازی دڵ بیکەم حاڵی
سەری داخست دیسان ڕۆیی دیسان ڕۆیی دیسان ڕۆیی
بە ناڕازی کچە جیران