بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ وەی وەی وەی وەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ
ماڵیان لە پیرمەسوورە کراسەکەی بەری سوورە
گەردنی دەڵێی بلوورە وەی وەی وەی وەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ
بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ وەی وەی وەی وەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ وەک مانگ گۆشەی کێشاوە
لە چاوی پیس بەدوور بی شلکە ڕیحانەی ساوا
بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ وەی وەی وەی وەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ
دەچمە وڵاتی گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنی
شێخی گەرمێن و کوێستان خوایە لە منی نەستێنی
بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ وەی وەی وەی وەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ