مریەم باوانم

شێوەزار: سۆرانی 1365
پەروانەی شەیدای باغ و گوڵزارم
باڵ و پەڕ سووزیاگ دڵ بێقەرارم
عاشقی زارم دایم بیمارم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە

ئەو باڵابەرزە ئەرێ بە شیرین خاڵەوە
زوڵفی دا بە دەس ئەرێ بای شەماڵەوە
ئەی ڕۆح و ڕەوانم ئارامی گیانم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە

چون شوعڵەی ئاگر چاو ئەسووزێنێ
لە عشقی یارم دایم سووزم دێ
چاوگەلی یارم کرد گرفتارم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە

پەروانەی شەیدای باغ و گوڵشەنم
باڵ و پەڕ سووزیاگ دڵ بێقەرارم
عاشقی زارم دایم بیمارم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە

ئەو باڵابەرزە ئەرێ بە شیرین خاڵەوە
زوڵفی دا بە دەس ئەرێ بای شەماڵەوە
ئەی ڕۆح و ڕەوانم ئارامی گیانم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە
Perwaney şeyday baxû gulzarim
Balû per sûzyag dil bêqerarim
’aşiqî zarim daym bîmarim
Miryem bawanim gyan le min toryage
Dil le cefay ew gyan le min rencyage

Ew balaberze erê be şîrîn xalewe
Zulfî da be des erê bay şemalewe
Ey rohû rewanim aramî gyanim
Miryem bawanim gyan le min toryage
Dil le cefay ew gyan le min rencyage

Çun şu’ley agir
 çaw esûzênê
Le ’işqî yarim daym sûzim dê
Çawgelî yarim kird giriftarim
Miryem bawanim gyan le min toryage
Dil le cefay ew gyan le min rencyage

Perwaney şeyday baxû gulşenim
Balû per sûzyag dil bêqerarim
’aşiqî zarim daym bîmarim
Miryem bawanim gyan le min toryage
Dil le cefay ew gyan le min rencyage

Ew balaberze erê be şîrîn xalewe
Zulfî da be des erê bay şemalewe
Ey rohû rewanim aramî gyanim
Miryem bawanim gyan le min toryage
Dil le cefay ew gyan le min rencyage

ڕاپۆرتی هەڵە