قوربانت بم ئاڵتوون بەسەر
سەر لە پەنجەرە بێنە دەر
ماچت ناکەم بە پێغەمبەر
ها دەنگ ها دەنگ دەنگی کەو دێ
خرینگەی خڕخاڵ کەو لە کێو دێ
وەعدەی داوە نیوەشەو بێ
قوربانت بم بە تۆی دەڵێم
ئاشقی شەمامەی باخەڵێم
سوێندیان داوم ڕاسی نەڵێم
ها دەنگ ها دەنگ دەنگی کەو دێ
خرینگەی خڕخاڵ کەو لە کێو دێ
وەعدەی داوە نیوەشەو بێ