کێ بوو دەیگووت کەرکووک دڵی کوردستانە
کێ بوو دەیگووت کەرکووک قودسی کوردستانە
ئەوەی من دیم ڕۆڵەکانی شارەکەم
خوێنیان دەڕشت وەکوو نەفتی هاڤانا
شەهیدمان دا لە پێناوی خیانەت
بە چەندتان فرۆشت!؟
بە کێتان فرۆشت!؟
چیتان دەستکەوت لە فرۆشتنی خەڵکی کەرکووک
چیتان دەستکەوت لە فرۆشتنی شاری کەرکووک
کوا چی لێهات؟ بۆ کوێتان برد؟ بە کێتان فرۆشت؟
بۆچی ڕۆڵەی کوردتان دا بە کوشت؟