کیژۆڵەی چاو ڕەش و جوان چەندە نەرم و نیانی
بە چاوی ڕەشتە دیارە کە خەڵکی کوردستانی
خەڵکی کام شار و گوندی ماڵتان لە کوێیە
بۆنی باران و بۆنی نێرگزت پێیە
پەیکی شیرینی کوردی بە دەم نازدارێکەوە
خشپەی گەڵای پاییزە بە سروە دەشنێتەوە
چەن دڵڕفێنە، چەندە ئەفسوناوییە
کانگای عەشقێکی قووڵ و بێ کۆتاییە
چاو و پرچی ڕەنگ گەرمن تا بڵێی دڵڕفێنن
نیشانەی کوردی گیانا کوێستان و یا گەرمێنن
ئەی شۆخی بۆن خۆش و گەش فێنکایی دڵی
وەک دڵۆپە ئاوەنگی سەر پەڕەی گوڵی
بە کورد و بە کوردستان من دڵم دەکرێتەوە
سەهۆڵبەندانی خەمم سەر تا پا دەکرێمەوە
ئەو دوو ناوە چەندە شیرینە خودایە
هەزاران سەمفۆنیا و ئاوازیان تیایە