قەسەم بەوەی یاری جوانە خانباجی
لەنێو جەحێڵان سوڵتانە گوڵباجی
گوڵە لە نێو کوردستانە جوانباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی مەڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی گوڵباجی
هانە خەنجەر لێم دە تۆران یانێ چی
چاوت بازە برۆت کەوانە خانباجی
وەختە بۆت بم بە دێوانە گوڵباجی
وەکوو مەجنوون لەو کێوانە خانباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی مەڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی گوڵباجی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی خانباجی
چاوت ڕەشە بەخومارەوە خانباجی
مەمکت سێوە بە دارەوە گوڵباجی
خودا داویە مەیشارەوە خانباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی مەڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی گوڵباجی