لە سڵێمان کەندی

شێوەزار: سۆرانی 1304
ئەرێ لەیل و لەیل و لەیلانە
ئاخ لەیل و لەیل و لەیلانە
ئەی نەتبینم ماڵم وێرانە
جا دەتبینم جەژنی قوربانە

ئەرێ لە سڵێمان کەندی بەشی مکوریان
لە سڵێمان کەندی بەشی مکوریان
ئەو دایکە کوێر بێ تۆی کردە گریان
ئەو دایکە کوێر بێ تۆی لە من ڕەنجان

ئەرێ لە سڵێمان کەندی بەشی بەگزادە
لە سڵێمان کەندی بەشی بەگزادە
نەشمیلەی چاوجوان پەچەکەت لادە
نەشمیلەی چاوجوان ڕووبەندت لادە

ئەرێ لەیل و لەیل و لەیلانە
ئاخ لەیل و لەیل و لەیلانە
هەی نەتبینم ماڵم وێرانە
جا دەتبینم جەژنی قوربانە

ئەرێ مەمکوژە بە ناز مەمبڕە بە تێخ
مەمکوژە بە ناز مەمبڕە بە تێخ
بمکە بە خاتر تەکیەی باباشێخ

ئەرێ لەیل و لەیل و لەیلانە
هەی نەتبینم ماڵم وێرانە
جا دەتبینم جەژنی قوربانە
هەی دەتبینم جەژنی قوربانە

ئەرێ لەیل و لەیل و لەیلانە
ئاخ لەیل و لەیل و لەیلانە
هەی نەتبینم ماڵم وێرانە
جا دەتبینم جەژنی قوربانە

بەختێک لە عەزەڵ سیاچارە بێ
دەستی لێ مەدەن با ئاوارە بێ

ئەرێ لەیل و لەیل و لەیلانە
هەی نەتبینم ماڵم وێرانە
جا دەتبینم جەژنی قوربانە

سەرت هەڵێنە ببینم خاڵت
*؟؟؟ دایدەپۆشی نووری جەماڵت
بۆ خوڵکم ناکەی من بێمە ماڵت

ئەرێ لەیل و لەیل و لەیلانە
هەی نەتبینم ماڵم وێرانە
جا دەتبینم جەژنی قوربانە

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
Erê leylû leylû leylane
Ax leylû leylû leylane
Ey netbînim malim wêrane
Ca detbînim cejnî qurbane

Erê le silêman kendî beşî mikuryan
Le silêman kendî beşî mikuryan
Ew dayke kwêr bê toy kirde giryan
Ew dayke kwêr bê toy le min rencan

Erê le silêman kendî beşî begzade
Le silêman kendî beşî begzade
Neşmîley çawciwan peçeket lade
Neşmîley çawciwan rûbendit lade

Erê leylû leylû leylane
Ax leylû leylû leylane
Hey netbînim malim wêrane
Ca detbînim cejnî qurbane

Erê memkuje be naz membire be têx
Memkuje be naz membire be têx
Bimke be xatir tekyey babaşêx

Erê leylû leylû leylane
Hey netbînim malim wêrane
Ca detbînim cejnî qurbane
Hey detbînim cejnî qurbane

Erê leylû leylû leylane
Ax leylû leylû leylane
Hey netbînim malim wêrane
Ca detbînim cejnî qurbane

Bextêk le ’ezel syaçare bê
Destî lê meden ba aware bê

Erê leylû leylû leylane
Hey netbînim malim wêrane
Ca detbînim cejnî qurbane

Serit helêne bibînim xalit
*??? daydepoşî nûrî cemalit
Bo xulkim nakey min bême malit

Erê leylû leylû leylane
Hey netbînim malim wêrane
Ca detbînim cejnî qurbane

*???= ew wişeyeman bo rûn nebotewe, tikaye eger deyzanin bomanî binûsin

ڕاپۆرتی هەڵە