هەر کاتێ دەکەومە بیری کانی کانی ئاواتی ڕۆژانی جوانی
بۆ ساڕێژی ئەرێ کانی زامەکانم بە تەنیا دێمە سەر کانی
زووخاوی دڵ ئەرێ کانی هەڵدەڕێژم بۆ وردەشەپۆلەکانی
ئەو بەستەیەی بۆ دەخوێنم کانی کانی بە لاوک یا بە گۆرانی
کانی کانی ئاڤ سار کانی مالان بارکر ل سەر کانی
کانی کانی ئەی وەی وەی کانی کانی تۆ ئاوێنەی ئاسمانی
دەزانی بۆ ئەرێ کانی خۆشم دەوێی تۆ جێژوانی دڵدارانی
هێند دڵم تەنگە دەڵێم ئاخ گوڵم بەو شەوە لەم شارە بڕۆم
ئاخ لە وڵاتێ کە جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
گیانە نە وەفا لای کەس و کارە زاڵم نە سەفای ماوە ژیان
نە وەفا لای کەس و کارە زاڵم نە سەفای ماوە ژیان
با لە دەس بێ بزەیی هەرچی کەس و کارە بڕۆم
کەوی خاسەچیان دەفڕن دەخوێنن ئۆی ئۆی ئۆی
هەر یارێکم هەیە توخوا لێمی مەسێنن ئۆی ئۆی
یارێکم هەیە توخوا لێمی مەسێنن
هاوار ئەی هاوار ئازیز ڕۆژێ نەتبینم
گریانم دێ نانووم وەڵڵا خەونت دەبینم ئۆی ئۆی ئۆی
هۆنراوەی بەستەی یەکەم: ناسر ئاغابرا
هۆنراوەی مەقام: محەمەد سەعید نەجاری (ئاسۆ)