بە حوزنەوە خواحافیزیت
لێ ئەکەم و
بەجێی دێڵم ئەم هەوارە
وەرە با تێر تەماشات کەم
چونکە ئەمە دوا دیدارە
لێرە کەس گوێ بە حەسرەت و
ماجەرای عاشقان نادا
گوڵم زۆر کەس لە زمانی
خۆشەویستی و عەشق ناگا
بەحوزنەوە خواحافیزیت
لێ ئەکەم
ئەزانم گۆڕ غەریب ئەبم
بۆیە ئاوا بەکوڵ ئەگریم
لە هەر کوێ بم چاوەکانم
هەر بە یادی تۆوە ئەژیم
بەحوزنەوە خواحافیزیت
لێ ئەکەم و
بەجێی دێڵم ئەم هەوارە
وەرە با تێر تەماشات کەم
چونکە ئەمە دوا دیدارە