بە سەرسامی لەسەر لوتکەی بڵیندی گوندێ وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەر چاوم
شریتی سەراپا سەرگوزەشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باغچەی بەهار گوڵم چنیوە
پەلکەزێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بە خۆر
خوڕەی قەڵبەزەی کەفزێڕینی* چەم
لە هەزار نەغمە* پرشنگی نێو تەم
ئەمانە هەمووی جوانن شیرینن
ڕۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باغچەی بەهار گوڵم چنیوە
هۆنراوە: گۆران
*: لە هۆنراوەی شاعیردا «کەفزێوین» و «چەشنە» هاتووە.