ئەگەر سزایە هەر بەسە ئەگەر جەفاشە هەر بەسە
ئەگەر ئازاری خەڵکی تر لەلات ڕەوایە هەر بەسە
مردم ئەوەندەی بگریم بناڵم
جارێ بەزەییت نەهات بە حاڵم
چی شک نابەم بۆ عەرز و حاڵم
بۆ ئەوەندە بێباکی زاڵم
بۆ بۆ بۆ بێباکی زاڵم
ئەگەر سزایە هەر بەسە ئەگەر جەفاشە هەر بەسە
ئەگەر ئازاری خەڵکی تر لەلات ڕەوایە هەر بەسە
ژیان و مەرگم لە دەستی تۆیە
دڵبەستەی تۆمە ئەوەندەیە بۆیە
دوور لە جوانی تۆ کە هەر بەهۆیە
ئەوەی ئازارە لەسەر من کۆیە
ئۆف ئۆف ئۆف لەسەر من کۆیە
ئەگەر سزایە هەر بەسە ئەگەر جەفاشە هەر بەسە
ئەگەر ئازاری خەڵکی تر لەلات ڕەوایە هەر بەسە
چۆن دەبێ دڵدار گوێ بە نەیار دا*
چۆن بۆ من دەردیی لە ناخی دڵدا
لە تۆیە هەرچی جوانی هەیە
کۆبوویەتەوە لە تاکێ گوڵدا
ئۆف ئۆف ئۆف لە تاکێ گوڵدا
ئەگەر سزایە هەر بەسە ئەگەر جەفاشە هەر بەسە
ئەگەر ئازاری خەڵکی تر لەلات ڕەوایە هەر بەسە
هۆنراوە: خالید دلێر
*: لەباتیی «گوێ بە نەیار دا» لە هۆنراوەی شاعیردا «گوێ بە چقڵدا» هاتووە