بۆ دڵت دامێ و بێ دڵت کردم
بۆ لە ناو بەهار بێ گوڵت کردم
کاتێ ڕۆیشتی و منت بەجێهێشت
ئەزانی دوای تۆ چەنم جەفا چێشت
ئیتر کێ بێت و دڵنەواییم کا
تۆزێ لە خەم و ئازارم کەم کا
ئای لە زەمانە چەن بێوەفایە
تۆزێ بەزەیی بە منە نایە
من خۆم ئەزانم چیم بەسەر دێنێ
ڕۆژێ ئەو عەشقە هەر ئەمسووتێنێ