نەسیحەت بێ بۆ دڵداری
عاشق مەبن بە ڕێبواری
چونکێ عاشق دڵی خوێنە
خۆی دەکوژێ لە ناچاری
عاشقان دێن لە دوور دیارن
ڕەنگیان زەرد و لێو بەبارن
لۆمە مەکەن ساحێب یارن
بە دەردی دڵ گرفتارن
دەستەی عاشقان مەجلسیان گرد
بە عام ناردیان ساقییان بانگ کرد
ساقی مەست بوو پیاڵەی پڕ کرد
چاوی گێڕا عاشقی قڕ کرد
ساقی مەست بوو پیاڵەی پڕ کرد
چاوی گێڕا عاشقی بڕ کرد
جووتێ ساقی گوارەزێڕن
مەی لە مەیخانان دەگێڕن
عاشقان لە دین وەردەگێڕن
کارمامزی دەشتی باژێڕن