دەنوێ دەنوێ دەنوێ کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم عەیارە و خەوی سووکە
ئەنتیکە و زێدە لاوە، چۆنی لێ بکەم سڵاوە
کراس مەخمەر دارابی، لە باڵایدا دووراوە
نە کورتە و نە درێژە، لە سەر پەنجەی وەستاوە
لەبەر ئەو دایکە دەمرم، مەمکی لە زاری ناوە
دەنوێ دەنوێ دەنوێ کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم عەیارە و خەوی سووکە
شل دەبەستێ پشتێنێ، تاووسە خۆی دەلەنگێنێ
کاتێ ئەڕوا بەڕێوە، بەناز چاوان هەڵدێنێ
شێت و دێوانەم دەکا، ئیمانم لێ دەستێنێ
دەنوێ دەنوێ دەنوێ کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم عەیارە و خەوی سووکە
قەت نەبوو بڵێ دانیشین، تۆزێ کەین ڕاو و تەدبیر
سەد نەعلەت لەو کەسە بێ، دەست لە باڵات بکا گیر
جا چی بوو ماڵی بابم، ئەتۆ جحێڵ و ئەمن پیر
دەنوێ دەنوێ دەنوێ کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم عەیارە و خەوی سووکە