ڕێزە بە ڕێزە

شێوەزار: سۆرانی 1448
ئەی نیگارا بەسیە با دەرگای وەفا بکرێتەوە
تا بە کەی هەر دڵ لە زندانی جەفا بکزێتەوە
سەبری ئەییوبم لە کوێ بوو عومری نوحم چۆن ئەبێ
پێنج و دوو ڕۆژێکی ماوە ڕۆح کە چوو نایێتەوە
ئەر لە ڕووی ڕەحمەوە وا بێ یان بە عەزمی کوشتنم
ئەی بوسڵمانان ڕجا کەن بەڵکوو یار بێتەوە

ڕێزە بە ڕێزە گیانە وەعدەی ئاخێزە جوانە
هەستە بمدەرێ ماچێ ڕێژە دەردم گرانە

ئەرێ دەمەکەت بێنە وەڵا دەمەکەت بێنە
گیانە دەم دەمانی کەم ئەوە دەم دەمانی کەم
ئەوە دەم و ساحیب دەم وەڵا بە قوربانت کەم
ئەوە دەم و ساحیب دەم گیانە بە قوربانت کەم
ڕێزە بە ڕێزە گیانە وەعدەی ئاخێزە جوانە
هەستە بمدەرێ ماچێ ڕێژە دەردم گرانە

ئەرێ هەستە بێ بۆ لام وەڵا قەت مەڕۆرەوە
ئیمجا هەستە بێ بۆ لام گیانە قەت مەڕۆرەوە
ئەوە غەمی ئەم دنیام گیانە لە بیر بەرەوە
ڕێزە بە ڕێزە گیانە وەعدەی ئاخێزە جوانە
هەستە بمدەرێ ماچێ ڕێژە دەردم گرانە

ئەرێ ئەو چاوە جوانە وەڵا خوا بە تۆی داوە
ئەوە ئەو چاوە جوانە گیانە خوا بە تۆی داوە
ئەوە مەینەتی دونیا وەڵا هەر بۆ من ماوە
ئەوە مەینەتی دونیا گیانە هەر بۆ من ماوە
ڕێزە بە ڕێزە گیانە وەعدەی ئاخێزە جوانە
هەستە بمدەرێ ماچێ ڕێژە دەردم گرانە

ئەرێ ماڵێ باری کرد گیانە کەس نەیگێڕاوە
ئەوە ماڵی باری کرد وەڵا کەس نەیگێڕاوە
ئەوە دانیشتم خۆم دیم وەڵا دڵخۆشیم داوە
ئەرێ دانیشتووی خۆم دیم وەڵا دڵخۆشیم داوە
ڕێزە بە ڕێزە گیانە وەعدەی ئاخێزە جوانە
هەستە بمدەرێ ماچێ ڕێژە دەردم گرانە
Ey nîgara besye ba dergay wefa bikirêtewe
Ta be key her dil le zindanî cefa bikzêtewe
Sebrî eyîwbim le kwê bû ’umrî nuhim çon ebê
Pênc û dû rojêkî mawe roh ke çû nayêtewe
Er le rûy rehmewe wa bê yan be ’ezmî kuştinim
Ey buslimanan rica ken belkû yar bêtewe

Rêze be rêze gyane we’dey axêze cwane
Heste bimderê maçê rêje derdim girane

Erê demeket bêne wela demeket bêne
Gyane dem demanî kem ewe dem demanî kem
Ewe dem û sahîb dem wela be qurbanit kem
Ewe dem û sahîb dem gyane be qurbanit kem
Rêze be rêze gyane we’dey axêze cwane
Heste bimderê maçê rêje derdim girane

Erê heste bê bo lam wela qet merorewe
Îmca heste bê bo lam gyane qet merorewe
Ewe xemî em dinyam gyane le bîr berewe
Rêze be rêze gyane we’dey axêze cwane
Heste bimderê maçê rêje derdim girane

Erê ew çawe cwane wela xwa be toy dawe
Ewe ew çawe cwane gyane xwa be toy dawe
Ewe meynetî dunya wela her bo min mawe
Ewe meynetî dunya gyane her bo min mawe
Rêze be rêze gyane we’dey axêze cwane
Heste bimderê maçê rêje derdim girane

Erê malê barî kird gyane kes neygêrawe
Ewe malî barî kird wela kes neygêrawe
Ewe danîştim xom dîm wela dilxoşîm dawe
Erê danîştûy xom dîm wela dilxoşîm dawe
Rêze be rêze gyane we’dey axêze cwane
Heste bimderê maçê rêje derdim girane

ڕاپۆرتی هەڵە