ڕاستەی خیابان

شێوەزار: سۆرانی 1540
ئەرێ ڕاستەی خیابان ئەی هاوار باخچەی میللەتی
ئەرێ کراسەکەی بەرت وەی هاوار چیتی شیرکەتی
لای لای لای لای ئەی کەوێ گەردن بە خاڵی
وای وای وای وای کوشتوومی باوەش و مناڵی

ئەرێ ئەم دەستەم ببڕن ئەی هاوار ئەو دەستەم پێوە
وەڵا دەس هەڵناگرم ئەی هاوار لەو جووتە سێوە
لای لای لای لای ئەی کەوێ گەردن بە خاڵی
وای وای وای وای تۆ مناڵی چواردە ساڵی

ئەرێ ئەگەر نەبوایە ئەی هاوار بە بۆنەی تۆوە
ئەرێ ئەمن چیم ئەکرد دە وەرە بەم کەژ و کۆوە
لای لای لای لای ئەی کەوێ گەردن بە خاڵی
وای وای وای وای تۆ مناڵی چواردە ساڵی
Erê rastey xyaban ey hawar baxçey mîlletî
Erê kirasekey berit wey hawar çîtî şîrketî
Lay lay lay lay ey kewê gerdin be xalî
Way way way way kuştûmî baweş û minalî

Erê em destem bibirn ey hawar ew destem pêwe
Wela des helnagirim ey hawar lew cûte sêwe
Lay lay lay lay ey kewê gerdin be xalî
Way way way way to minalî çwarde salî

Erê eger nebwaye ey hawar be boney towe
Erê emin çîm ekird de were bem kej û kowe
Lay lay lay lay ey kewê gerdin be xalî
Way way way way to minalî çwarde salî

ڕاپۆرتی هەڵە