وەی ئەترسم بەختی مەلوول گیان ناپۆختم وابێ
میراتی مەجنوون باوانم بۆ من جێ مابێ
دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆت بێت باوانم دەسکاری بانە
فیدای چاوت بم مەلوول گیان چاوڕەشی چاوگەش
بەزەییەکت بێت باوانم بە منی چارەڕەش
دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆت بێت باوانم دەسکاری بانە
ڕاسم پێ بڵێ مەلوول گیان بۆ کێ داخداری
ئازیزت کێیە باوانم وا بۆی خەمباری
دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆت بێت باوانم دەسکاری بانە
تۆ داخ و دەردی مەلوول گیان کێت لە دەروونە
وەک من سەرگەردان باوانم حاڵت زەبوونە
دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆت بێت باوانم دەسکاری بانە