لە سلێمانی بەولاوە

شێوەزار: سۆرانی 2454
لە سولەیمانی بەولاوە ئەی لە گۆیژێ بەملاوە
لە سولەیمانی بەولاوە لە گۆیژێ بەملاوە
ئەمری شێخ لەتیف وایە شیروایی هەڵگیراوە
ئەمری شێخ لەتیف وایە ئەی شیروایی هەڵگیراوە
دەوڵەمەنی وەکوو تۆ خڕ وەکوو تۆ سەد دیناری بە ژنێ داوە
ئەی هەتیوێکی وەک حوسێن بۆ یار جەرگی سووتاوە
هەتیوێکی وەکوو من بۆ یار جەرگم سووتاوە

بەو خوایە بێ مەکانە دنیا دەوران دەورانە
بەو خوایە بێ مەکانە وەی دنیا دەوران دەورانە
ئا کچێ بمدەرێ ماچێ خۆشە لەو گۆنای جوانە
هەستە بمدەرێ ماچێ خۆشە لەو گۆنای جوانە
Le suleymanî bewlawe ey le goyjê bemlawe
Le suleymanî bewlawe le goyjê bemlawe
Emrî şêx letîf waye şîrwayî helgîrawe
Emrî şêx letîf waye ey şîrwayî helgîrawe
Dewlemenî wekû to xir wekû to sed dînarî be jinê dawe
Ey hetîwêkî wek husên bo yar cergî sûtawe
Hetîwêkî wekû min bo yar cergim sûtawe

Bew xwaye bê mekane dinya dewran dewrane
Bew xwaye bê mekane wey dinya dewran dewrane
A kiçê bimderê maçê xoşe lew gonay cwane
Heste bimderê maçê xoşe lew gonay cwane

ڕاپۆرتی هەڵە