کوڵەنجە ڕێ ڕێ

شێوەزار: سۆرانی 1395
هۆ کوڵەنجە ڕێ ڕێ هەستە بەیانە
تا بەیەک دەگەین ئەی هاوار ئاخر زەمانە

ماڵ لە مەریوان ئەی هاوار دڵ لە دەروێشان
مردن خۆشترە ئەی هاوار لە ئاخ هەڵکێشان

خۆزگە لەم دنیا ئەی هاوار تۆیان ئەدا پێم
چش با لەو دنیا ئەی هاوار دۆزەخ بوایە جێم

ئەترسم بمرم ئەی هاوار داخ لە دڵم بێ
خاکی غەریبی ئەی هاوار ئاو و گڵم بێ

هیچکەس وەکوو من ئەی هاوار نەکەوێ کۆستی
نەڕوا لە شوێنی ئەی هاوار هەواری دۆستی
هۆ کوڵەنجە ڕێ ڕێ هەستە بەیانە
تا بە یەک دەگەین ئەی هاوار ئاخر زەمانە
Ho kulence rê rê heste beyane
Ta beyek degeyn ey hawar axir zemane

Mal le merîwan ey hawar dil le derwêşan
Mirdin xoştire ey hawar le ax helkêşan

Xozge lem dinya ey hawar toyan eda pêm
Çiş ba lew dinya ey hawar dozex bwaye cêm

Etirsim bimirim ey hawar dax le dilim bê
Xakî xerîbî ey hawar aw û gilim bê

Hîçkes wekû min ey hawar nekewê kostî
Nerwa le şwênî ey hawar hewarî dostî
Ho kulence rê rê heste beyane
Ta be yek degeyn ey hawar axir zemane

ڕاپۆرتی هەڵە