تەنکە ناسکۆڵەی باڵابەرز
ئێسک سووک بە مەزەی خۆش تەرز
تەڕلانی بەرزەئێڵاخان
سەهەند پەروەردە کیژی جوان
لایێ کەرۆ لەم هەژارە
بە دەردی تۆ گرفتارە
نازداری نازت دەکێشم
فەرموو ئەوە دڵی ڕێشم
چیت دەوێ سەر بە فەرمانم
فەرمان بە ئارامی گیانم
فیداییت عاشقی زارە
ڕۆژ و شەو بۆت بێ قەرارە
ئەی کەژاڵی دڵ ئاوێزم
باڵابەرزی بێ پارێزم
خۆت دەزانی کە وێرانم
لە جوانیت مات و حەیرانم
وردی زمانم هەر تۆیە
لە دووریت کارم ڕۆڕۆیە