گەر چارۆکەی کەشتی سەفەر بەرەو مەنزڵ سوڕایەوە
مەلی سەر هەڵگرتووی کۆچم بۆ هەواری گەڕایەوە
ئەگەر شەختەی ئاوارەییم بە تینی ئاهم توایەوە
ئەگەر تەم و مژی غوربەت لەسەر سینەم ڕەوایەوە
شەرت بێ لە دڵی وێرانمە کۆشکێ لە ئەوین درووس کەم
لەبەر تیشکی نیگاکانتە دەواری عەشقی خۆم هەڵدەم
مەلی سەر هەڵگرتووی کۆچم مەلی سەر هەڵگرتووی کۆچم
بۆ هەواری گەڕایەوە بۆ هەواری گەڕایەوە
لە ئاهەنگی شوانێکە خەمەکانم فەرامۆش کەم
وەک ژەمبوور دە هەموو دەمێ بادەی خۆشەویستت نۆش کەم
مەلی سەر هەڵگرتووی کۆچم مەلی سەر هەڵگرتووی کۆچم
بۆ هەواری گەڕایەوە بۆ هەواری گەڕایەوە