زەردەخەنەی لێوەکانت
هیما هیمای چاوی جوانت
کوشتوومی خاڵی لاملانت
دە توخوا فاتم تۆ واز بێنە
هێواش هێواش دەمت بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
خەجاڵەت بی لەگەڵ وەفات
زۆرم کێشا جەور و جەفات
مەعتەل بووم یارم بۆچ نەهات
دە توخوا فاتم تۆ واز بێنە
هێواش هێواش دەمت بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
قوربانت بم خونچەی سێوم
ئەگەر تۆ ناکەی بە خێوم
دێمە ماڵتان قوڕ ئەپێوم
دە توخوا فاتم تۆ واز بێنە
هێواش هێواش دەمت بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
قوربانت بم بە تۆی دەڵێم
عاشقی شەمامەی بە خاڵم
سوێندم خواردووە بە کەس ناڵێم
دە توخوا فاتم تۆ واز بێنە
هێواش هێواش دەمت بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە