ئەڵێن بە هونەرمەندان تەختەی مێژوو بسڕن
ئەم گۆرانییانە لە مەودا نەچڕن نەچڕن هەر نەچرن
شیرین تەشی ناڕێسێ تەشییەکەی فڕێ داوە
ئەوێستا ژنە شەڕوانە لە ڕووی دوژمن وەستاوە
فاتی بە چاوی مەستی ئێستا دەڵێ کانییە
بە ڕۆح لە شەنگال و عەفرین بۆ خۆی لە کۆبانییە
زەینەب دوو ددانی زێڕی بەخشیوە بە ئاوارە
خۆشی لە بەرەی جەنگدایە نایەتەوە ئەم جارە
زارا بە لەنجەو لارە ناڕوا سوبح و ئێوارە
سێ برای جوانی شەهید بوون خۆ خۆیشی بریندارە
ئێستا نازدارەی بابی دوورە لە دایە و بابە
شێرەژنە وەستاوە لە ڕووی تانک و دەبابە