
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
کە دێتە یادم ژیانی جاران
خۆشی و ڕابواردن لە سای چناران
یا پێک نۆشینی بادەی دڵداران
ئەشکم ئەڕێژم وەک تاوی باران
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
کە دێتە یادم بەندی تەناوی
یا زوڵفی ڕەش و ئەگریجەی خاوی
وەکوو دێوانە سەرم جێ ماوە
کێوان دەپێوم بە نامورادیی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
کە دێتە یادم ژیانی جاران
خۆشی و ڕابواردن لە سای چناران
یا پێک نۆشینی بادەی دڵداران
شێت و شەیدامە هەر دەم لە تاوی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە