سەرمایەی تاقەت لە دەستم دەرچوو عومری جوانیم بۆ تۆ هەدەر چوو ئامینێ سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری چەند وەختە دڵم غەمگینی لەیلەن وا دیارە لەیلا بێ ڕوحم و مەیلەن تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم تا کەی غەمزەدەی باری هیجران بم کوورەی دەروونم بە تاو جۆشی گرت فرمێسکی چاوم زوو خامۆشی کرد باقەی دەستەگوڵ زاری و دڵگیریم پەی پەی زیاد کرد پەژارەی پیریم ئامینێ سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری خۆزگەم بەو کەسەی هەر ئەتۆی یاری
Sermayey taqet le destim derçû ’umrî cwanîm bo to heder çû Amînê sûregul çend be lence û larî Be reng begzadey beşî hewşarî Xozgem bew kesey her etoy yarî Çend wexte dilim xemgînî leylen Wa dyare leyla bê ruhim û meylen Ta key wek mecnûn wêlî herdan bim Ta key xemzedey barî hîcran bim Kûrey derûnim be taw coşî girt Firmêskî çawim zû xamoşî kird Baqey destegul zarî û dilgîrîm Pey pey zyad kird pejarey pîrîm Amînê sûregul çend be lence û larî Be reng begzadey beşî hewşarî Xozgem bew kesey her etoy yarî
محەمەد ماملێ