وەک بولبولان فەسڵی بەهار
شەو و ڕۆژ و لەیل و نەهار
دەناڵێنم بۆ وەسڵی یار
هەر دەروا و بەجێم دێڵێ
جەرگم لەت لەت کەن بە شیران
قۆڵبەستم کەن بە زنجیران
دەچمە دیدەنی دەزگیران
هەر دەڕوا و بەجێم دێڵێ
جەرگم لەت لەتی باڵاتە
خاڵێک وا لەسەر کوڵمەتە
عالەمێ خودای بە تەماتە
هەر دەڕوا و بەجێم دێڵێ
دە گوڵە دامێنی من و حاجەر
جوانە موشتەری هاتە سەر
فتوایان ئەدا لە من بەدەر
یار دەڕوا بەجێم دێڵێ