دوێنێ دیم لە ڕێی کانی
دەستم برد بۆ مەمکانی
پێم گوت عاشقی باڵای تۆم
هاتووم دەبمە ئاواڵی
بۆ بە دەردم نازانی
کەوتمە هەواری خاڵی
ئاخ بەو گوارەی بە گوێتەوە
وەختە سوێم بۆ بێنێتەوە
سینگت بەفری قەندیلی
هاتووم دەبمە ئاواڵی
بە شنەیێک با دەتوێتەوە
کەوتمە هەواری خاڵی
ڕاوەستا لەسەر بیرێ
لەبەر دەستماڵ حەریری
چەندی خۆم مەجبوور دەکرد
هاتووم دەبمە ئاواڵی
دەستم بۆ هەڵناگرێ
کەوتمە هەواری خاڵی
دەتفەرموو بۆ تۆ نابم
چۆنی تۆ دەڵێی وا بم
کەوتبوومە بەندیخانێ
هاتووم دەبمە ئاواڵی
بە یادی تۆوە مابووم
کەوتمە هەواری خاڵی
دنیای فانی باش کاروانسەرا ڕەنگ
نیوێک وە دڵشاد نیوێ وە دڵتەنگ
قەبرم هەڵکەنن بێحاڵم خەیلی
توند توند بمپێچن بە زولفی لەیلی
ئەوا من دەڕۆم خۆت و دڵەکەت
ئامانەتت بێ تەنیا گوڵەکەت
سەرێکە مەستی نازم
دڵێکە بۆت نەماوە
دڵم حەقی بە دەستە
هاتووم دەبمە ئاواڵی
فەتوای سەری دراوە
کەوتمە هەواری خاڵی