ئەوشۆ هەر خەمەن گیانە وا لە کەمیندا
بەرەوڕووی خستووم گیانە بە ڕووی زەمیندا
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
بۆی گوڵاڵەی غەم گیانە دڵبەر عەزیزەن
مەزەی تامی خەم گیانە یاران لەزیزەن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
گەرد و غوباری گیانە مەحمڵ دیارەن
دڵە بێ لەیلا گیانە چۆنت قەرارەن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
چەن وەختە دڵم گیانە غەمگینی لەیلەن
وا دیارە لەیلا گیانە بێ ڕەحم و مەیلەن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
شەقە و شریقەی گیانە برووسکەی دەروون
شەتاوی ساز کرد گیانە لە ناوی دەروون
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
تا کەی غەریبی گیانە کووچەی شاران بم
تا کەی هەڵوەدای گیانە دیدەی یاران بم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران