فرمێسک حافز

ئالبومی دڵ

بە دەنگی: فرمێسک حافز
ئەلبۆم: ئارەزووی فڕین
شێوەزار: سۆرانی
591
چی لە دڵ کەم لێناگەڕێ یادەکانت فەرامۆش کەم
لێناگەڕێ بە شەرابی عەشقێکی تر خۆم سەرخۆش کەم
چی لە دڵ کەم هەگبەی غەمە و غەمی تۆشی لەناو دایە
ئەم هات و چوو نازانم بۆ قەت غەمی تۆی لێ دەر نایە

ئالبۆمی دڵ تەنها و تەنها هەر وێنەی تۆ لەخۆ دەگرێ
وێنەیێکی دی بێتە ناو، هەر زوو بە زوو دڵم دەمرێ
دڵ پاییزی تۆی پێ خۆشە، نەک بەهاری کەسێکی تر
لە پاییزە تۆم ناسیوە، پێم ناخۆشە وەرزێکی تر
چی لە دڵ کەم لێناگەڕێ یادەکانت فەرامۆش کەم
لێناگەڕێ بە شەرابی عەشقێکی تر خۆم سەرخۆش کەم
چی لە دڵ کەم هەگبەی غەمە و غەمی تۆشی لەناو دایە
ئەم هات و چوو نازانم بۆ قەت غەمی تۆی لێ دەر نایە