کوێستانان خاڵ خاڵ بەقوربان هاوار بەفری ناچێتۆ
کەژاڵ تۆراوە پێی بڵێن دەی بۆچی ئاشتی نابێتۆ
فاتمۆکێ کێل گەردن کوێستانمان کێلەشینە
بۆت نەژیم، ئەی بەهار بڕوا بێ هاوینە
کوێستانان خاڵ خاڵ بەقوربان فاتمیلێ بەفری شانەوشان
پێم بڵێ دەی بۆچی لە من بووی نەبان
فاتمۆکێ کێل گەردن کوێستانمان لە قەندیلە
با بمرم دەی ئەو دڵەم لە بۆت زەلیلە
کوێستان خاڵ خاڵ فاتم گیان بیلا کەوباڕ دەخوێنێ
لە نیوەشەو ڕیشەی جەرگم دەردێنێ
فاتمۆکێ وەی وەی کێل گەردن کوێستانمان لە عێرانە
فاتم گیان دەڵێی خاسە جەیرانە
کوێستانان خاڵ خاڵ فاتم گیان، هێشتا ماوە کلیلە
فاتم گیان جێگای تۆبەمان زەمبیلە
فاتمۆکێ کێل گەردن کوێستانم لە پشدەرە
فاتم گیان قەدباریک ڕەش ئەسمەرە