ئەوا دەڕۆم ئەوا دەڕۆم
ئەوا دەڕۆم بەجێت دێڵم
ئەوا دەڕۆم ئەوا دەڕۆم
ئەوا دەڕۆم خەم داهێڵم
دەڕۆم دەڕۆم بەجێت دێڵم
ڕێگای غەریبی دەکێڵم
هەر ئێستا بارگەم هەڵدەگرم
گۆرانی جودایی دەچڕم
هەر ئێستا بارگەم هەڵدەگرم
گۆرانی جودایی دەچڕم
دەڵێم چیتر ناتبینمەوە
ملی ڕێ دەگرم بەم شەوە
دەڵێم چیتر ناتبینمەوە
ملی ڕێ دەگرم بەم شەوە
دەڕۆم دەڕۆم بەجێت دێڵم
دەڕۆم دەڕۆم خەم دەهێڵم
هەوری خەفەت میوانمە
ئازار هاودەمی گیانمە
هەوری خەفەت میوانمە
ئازار هاودەمی گیانمە
باڵدارێکی بێ لانە و جێم
بۆ شاری ون هەنگاو دەنێم
باڵدارێکی بێ لانە و جێم
بۆ شاری ون هەنگاو دەنێم
دەڕۆم دەڕۆم بەجێت دێڵم
دەڕۆم دەڕۆم خەم دەهێڵم
دەڕۆم و بەجێت دهەێڵم
ئارام بگرێ سەری وێڵم
دەڕۆم و بەجێت دهەێڵم
ئارام بگرێ سەری وێڵم
هەر بۆ ئەوەی بێ بەڵێنی
بەڕاستی پەیمانشکێنی
هەر بۆ ئەوەی بێ بەڵێنی
بەڕاستی پەیمانشکێنی
دەڕۆم دەڕۆم بەجێت دێڵم
دەڕۆم دەڕۆم خەم دەهێڵم