خەمی شەوە
دەریاش لە من تێناگا چۆن ئەکەومە ڕێ
زامی ئەوە
بۆیە گریانم کەوتۆتە ناو ساڵی نوێ
من شەوانەم یادی کەشتییەکی وێڵە نزیک دەریا
ڕۆژانەشم مناڵێکە و بەرگێکی شڕ وا لەبەریا
خۆم ناکوژم
نەبا زریان لافاوی شووم دابارێنێ
پێ ئەکەنم
تا ڕوخسارم شەرمی گوڵیش هەڵوەرێنێ
ڕۆژگاری من سەمایەکی بێ ڕەنگ و بۆ، تامی نییە
دەریایەکە شەپۆلی شووم گرتوویەتی، بنی نییە
ئەی ڕۆژگارم
ئەم گۆرانی، ئەم یادگارە ئەیدەم بە تۆ
ئەیدەم بە تۆ
قەت ناپرسم لە گریانی ساڵانی خۆم
ئەوا ئێستاش لە گێژاوی دەریای خۆم ئەتلێمەوە
ئاوازیش هەموو سەردەم و سەردەمێ ئەیڵێمەوە