زەمانێ هەر تۆ بۆ من جوانترین کچی دونیا بووی
لەنێو هەموو جوانانا هەر تۆ تاق و تەنیا بووی
کچەکە بۆ وات لێ کردم تۆ ئەی شێتی دێوانە
چاکەم زۆر لەگەڵ کردی ئەی سپڵەی پێ نەزانە
تا دوێنێ لەگەڵ من بووی ئەمڕۆ بووی بە بێگانە
لەسەر دونیای ئازادی تاوێ نەژیام بە شادی
هەوڵی خونچەی گوڵم بوو ڕشتم ئەشکی بێدادی
دوو دڵ وەکوو یەک نەبێ هەر دەڕووخێ بونیادی
ئاخۆ ئێستا لەگەڵ کێ بادەی شەراب ئەنۆشی
منیش وا هەڵوەدا بووم بە داماوی و ڕەشپۆشی
بەفری خەمی عەشقی تۆ کوێستانی دڵمی پۆشی
ئاوات و لایەلایەم هەمووی بۆ چاوی تۆ بوو
پشتم بەست بە بەڵێنت بۆیە دڵ ڕەنجەڕۆ بوو
باسی عەشق و ئەوینت پاکی تەفرە و درۆ بوو
زەمانێ هەر تۆ بۆ من جوانترین کچی دونیا بووی
وەی لەنێو هەموو جوانانا هەر تۆ تاق و تەنیا بووی
لەنێو هەموو جوانانا هەر تۆ تاق و تەنیا بووی