بەهار ڕۆیی گوڵ نەما
شادی بۆ بولبول نەما
بەرگ و نەوای گوڵ نەما
هاتم ببمە ئاواڵی
دۆستێکی بێ وەفا بوو
کەوتمە هەواری خاڵی
ئەی دڵە ڕەنجەڕۆ بی
هەر وەکوو ڕەنجەڕۆ بووی
من پێم وابوو تۆ دۆست بووی
هاتبووم ببمە ئاواڵی
دۆستێکی بێ وەفا بووی
کەوتمە هەواری خاڵی
خۆ دەتفەرموو بۆ تۆ نابم
چۆنی تۆ دەفەرمووی وا بم
کەوتبوومە بەندیخانە
بە یادی تۆوە ماوم
دۆستێکی بێ وەفا بووی
کەوتمە هەواری خاڵی
لێم مەپرسن لێم گەڕێن
بە دوای مندا مەگەرێن
بەدبەخت و چارەڕەش بووم
هاتم ببمە ئاواڵی
دۆستێکی بێ وەفا بووی
بەجێی هێشتم نەمزانی