دەڵێن لێو ئاڵ لێم زیزە بە کەس ئاشت نابێتەوە
کەژاڵ چووەتە سەفەرێ دوعام بۆ بکەن بێتەوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ لەگەڵم ئاشت بێتەوە
ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە
وەرە مەرد و مەردانە دەست لە بەدکاران بەردە
ئەرێ دەتفەرموو بۆ تۆ نابم چۆنی تۆ دەڵێی وا بم
کەوتبوومە بەندیخانێ جا بە یادی تۆوە مابووم
ڕەبێ کۆستی دڵ کەوێ گەر ساتێک لێت جودا بم
ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە
وەرە مەرد و مەردانە دەست لە بەدکاران بەردە
خزم و قەومم بەجێهێشت لە دەشتی شاروێرانی
دەچنن سوێسن و حەڵالە کیژۆڵەی کوردستانی
بڵێن بە لەیلای ئازیز مەجنوون زەخمییە گیانی
مردنم چاترە لەو حاڵە نامەوێ زیندەگانی
ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە
دە وەرە مەرد و مەردانە دەست لەو بەدکارەی بەردە
زۆر لەمێژە لێم ونە ئەو دڵەم کەوتە وەسوەسە
لێو ئاڵم زۆر نەخۆشە کەوتووە و زۆر بێکەسە
ڕۆژێ جارێک بیبینم بۆ منی بێچارە بەسە
ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە
دە وەرە مەرد و مەردانە دەست لەو بەدکارەی بەردە
شێتی چاوی جوانی تۆم خودا بۆخۆی دەیزانێ
خۆ من وەک کاکە مانی عاشقی زینی بۆتانێم
هەڵوەدای چاوی ڕەشم لە گەرمێن و کوێستانێ
ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە
دە وەرە مەرد و مەردانە دەست لەو بەدکارەی بەردە