گوڵ خونچەم لێ لێ گوڵ خونچەم هاوار
گوڵ خونچەی شاری شنۆیە
شەدە و دەسماڵ تێکەڵ بوون لێ لێ
لەگەڵ زەردە لیمۆیە
شل دەبەستێ پشتێنێ لێ لێ
تاووسە خۆی دەلەنگێنێ
بۆ چیمە ماڵی دنیا هاوار
ئیمانم لێ دەسێنێ
هەتا بەدەستی کەوتم هاوار
سەد کەسی لێ ڕاسپاردم
کەچی لێم بو بە دوژمن لۆ لۆ
ژەهری/زەهری ماری پێ خواردم
بێ ئەنداز بۆی پەشێوم وەی وەی
بڕوانن باری لێوم
شێت و دێوانەی بوومە
دەبێ خۆی بکا بە خێوم
گوڵ خونچەم وەی وەی گوڵ خونچەم هاوار
گوڵ خونچەی شاری کۆیە
پرچی ڕەشی پەخشانە
لەسەر سینگ و لیمۆیە