سەر لە نوێ کولاوە دڵەکەم
هەموو زام و برینی!
بەزەییت بە مندا دێ تۆ
ئەگەر حاڵم ببینی!
بۆ واتکرد! لە خۆڕایی؟!
جێت هێشتم بە تەنیایی!
کچێ غەریبم من غەریبم
وەی غەریبم من غەریب
عاشق و دڵ بریندار و بێ تەبیب
شەو و ڕۆژ بە چاوەڕوانی
چەند ساڵێکمان بردە سەر
بە مەبەستی بۆ یەک بوونمان
ڕێگەی زۆرمان گرتە بەر
بێ وەفایی لە تۆ بوو!
زیزبوونت بە بێ هۆ بوو!
کچێ غەریبم من غەریبم
وەی غەریبم من غەریب
عاشق و دڵ بریندار و بێ تەبیب
ئەو ڕۆژەی ئاوارە بووین،
لەپڕ ون بوین لەبەرچاو!
یەک بۆ یەکتری دەسووتاین
هەر وەکوو تینوو بۆ ئاو!
ناگرم بەرگەی ئازاری،
خۆشەویستی و دڵداری!...
کچێ غەریبم من غەریبم
وەی غەریبم من غەریب
عاشق و دڵ بریندار و بێ تەبیب