ئەوشۆ شەوەکەی عەهد و پەیمانە دۆست وە یاد کردن ئەی جەژنی کوردانە ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی دەر هەق تۆ لە من ئەرێ بۆچ وا بێمەیلی خاڵان گەر یەکن هەر لە دوورەوە بە ئاڵا واڵای ئەی زەرد و سوورەوە ئەرێ هۆ لەیلی بە تۆوە شادم تا ڕۆژی ئاخر ئەی هەر وای لە یادم تا ئەوڕۆ ماوم ئەرێ هەر وای لە یادم ئەی خاڵێک ها وە بان لێو مەنیجەوە خاڵێک ها وە بان لێو مەنیجەوە هەورامان دێنێ ئەرێ بەو هەجیجەوە هەی داد ئەی بێداد خۆ من یانە نیم من خزمی خۆتم ئەرێ هیچ بێگانە نیم
Ewşo şewekey ’ehd û peymane Dost we yad kirdin ey cejnî kurdane Erê ho leylî bawanim leylî Der heq to le min erê boç wa bêmeylî Xalan ger yekin her le dûrewe Be ala walay ey zerd û sûrewe Erê ho leylî be towe şadim Ta rojî axir ey her way le yadim Ta ewro mawim erê her way le yadim Ey xalêk ha we ban lêw menîcewe Xalêk ha we ban lêw menîcewe Hewraman dênê erê bew hecîcewe Hey dad ey bêdad xo min yane nîm Min xizmî xotim erê hîç bêgane nîm
ناسر ڕەزازی