بۆ دواجارە بە جێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەپێوم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک
ڕێگەی تاریکی ئەکێڵم
بە جێت دێڵم
دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
نەکوا بمرم لە ڕۆژێکا کە کاتی هات و هەڵمەتە
گەر بە جل و بەرگی سپی ئاخ بە بێ ڕۆح هاتە پێش چاوم
بەڵکوو بکەی شینم تۆخوا، بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بە جێت دێڵم
دەبا بمرم لە ڕێگای عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەد مەست بە دەستی خۆت بمڕژێنە
من تا دڵم بڕا لە عشق ئاخ عیلاجی ناکرێ زامەکەم
ڕوو ئەکەمە هاوڕێیەکانم چاری نییە بە با دە مەی
بە جێت دێڵم