هۆ لەیل و لەیل

شێوەزار: سۆرانی 1360
ئەر هۆ لەیل و لەیل هۆ لەیلانە
هۆ لەیل و لەیل ئەر هۆ لەیلانە
شاییەک گیراوە ئەرێ ئازیز بە ڕیز لەو بانە
هەی بە ڕیز لەو بانە

تا کەی دانیشم بە تاسەتەوە
بۆ نەنێم وە بۆی ئەرێ ئازیز هەناسەتەوە
ئەی هەناسەتەوە
هۆ لەیل و لەیل هۆ لەیلانە
ڕەشبەڵەک گیراوە دەی دەی سێ چین لەو بانە
هەی بەزمی کوردانە

شەدەیێک هاتووە لە سلێمانی واوە
شەدەیێک هاتووە لە سنە واوە
عەمرم و عەزیزم ئەی هاوار لەسەری ناوە
هەی لەسەری ناوە
هۆ لەیل و لەیل هۆ لەیلانە
شاییەک گیراوە ئەرێ عوسمان بە ڕیز لەو بانە
دەی بە ڕیز لەو بانە
Er ho leyl û leyl ho leylane
Ho leyl û leyl er ho leylane
Şayyek gîrawe erê azîz be rîz lew bane
Hey be rîz lew bane

Ta key danîşim be tasetewe
Bo nenêm we boy erê azîz henasetewe
Ey henasetewe
Ho leyl û leyl ho leylane
Reşbelek gîrawe dey dey sê çîn lew bane
Hey bezmî kurdane

Şedeyêk hatuwe le silêmanî wawe
Şedeyêk hatuwe le sine wawe
’emirim û ’ezîzim ey hawar leserî nawe
Hey leserî nawe
Ho leyl û leyl ho leylane
Şayyek gîrawe erê ’usman be rîz lew bane
Dey be rîz lew bane

ڕاپۆرتی هەڵە