
قورعانێ بێنە ئازیز گیان دەستێ پێدا دەم
ئەی ڕۆ دەستی پێدا دەم
لە دوای باڵاکەت ئازیز گیان دڵ بە کەس نادەم
ئەی ڕۆ دڵ بە کەس نادەم
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
ئای دەبم بە حەیرانی تۆ
قەسەم بەو مانگەی ئازیز گیان خەرمانەی داوە
ئەی ڕۆ خەرمانەی داوە
هێشتا مەیلی تۆم ئازیز گیان بە کەس نەداوە
ئەی ڕۆ بە کەس نەداوە
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
ئای دەبم بە قوربانی تۆ
یاخوا بەخێر بێی ئازیز گیان سەرچاوم هاتی
ئەی ڕۆ سەرچاوم هاتی
لە قەند شیرینتر ئازیز گیان دەڵێی نەباتی
ئەی ڕۆ دەڵێی نەباتی
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
ئای دەبم بە حەیرانی تۆ
ئای دەبم بە قوربانی تۆ