محەمەد ماملێ

یارەکەی شۆخ و شەنگم

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
969
ئەو ماڵەی هەمە جوانێ گیان نەزری ئەڵڵا بێ
بەڵکو کۆچەکەت نازەنین بەرەو دوا بێ
یارەکەی شۆخ و شەنگم گیانەکەم فاتم
گەرچی کە من لە کنت نەبم بە دڵ لە لاتم

شەرت بێ تا دەمرم جوانێ گیان بە دڵ بۆت بگریم
تا ناڵەم بڕوا نازەنین بۆ عەرشی عەزیم
یارەکەی شۆخ و شەنگم گیانم کەژاڵێ
هەستە با بڕۆین جوانێ بەجێ بێڵین ماڵێ

پێناودارم بی* جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بەزەیێکت بێ نازەنین بە رەنگی زەردم
یارەکەی شۆخ و شەنگم گیانەکەم فاتم
گەرچی کە من لە کنت نەبم بە دڵ لە لاتم

هەر تۆبەیک دەیکەم جوانێ گیان تۆبەی من فێڵە
گەر ڕەنگم پیرە جوانێ گیان دڵەکەم جحێڵە
یارەکەی شۆخ و شەنگم گیانەکەم فاتم
گەرچی کە من لە کنت نەبم بە دڵ لە لاتم

هەی دڵە ناشاد بی جوانێ گیان ناشادت کردم
جا دڵە ناشاد بی ئەی هاوار ناشادی کردم
محتاج بە دۆستی جوانێ گیان نامەردی کردم
یارەکەی شۆخ و شەنگم گیانم کەژاڵێ
هەستە با بڕۆین جوانێ بەجێ بێڵین ماڵێ
*: پێناودار کەسێک یان شتێکە کە بەرپرسیارێتیی شتێک یان کەسێکی لە ئەستۆ بێت؛ ئازوبەزە، مشکڵۆزەمە، ئۆباڵ بە ئەستۆ، بەرپرسیار. (سپاس بۆ کاک بیلال کامیل لەمەڕ ڕاستکردنەوەی ئەم وشەیە).