ئامینێ تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من نایلۆنە
ئامینێ گیان تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من لە شارە
مەمکی چەپت زەردەبەیە ئەوی دیکەت هەنارە
ئامینێ تو گوڵەکەمی گوڵەکەی من شیرینە
ئامینێ گیان تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من شیرینە
سەیری قەد و باڵای یار کە جوانە و نازەنینە
ئامینێ تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من لە شارە
ئامینێ گیان تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من لە شارە
مەمکی چەپت زەردەبەیە ئەوی دیکەت هەنارە
ئامینێ تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من گوڵ هێرۆ
ئامینێ گیان تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من گوڵ هێرۆ
وەختێ دەچی بۆ سەر کانی فکرت بێ زوو بێرۆ
وەختێ دەچی بۆ ڕێی کانی فکرت بێ زوو بێرۆ
ئامینێ تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من لە شارە
ئامینێ گیان تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من لە شارە
مەمکی چەپت زەردەبەیە ئەوی دیکەت هەنارە
ئامینێ تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من لە کۆیە
ئامینێ گیان تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من لە کۆیە
مەنعم مەکەن ئەی خەڵکین گوارەی لە گوێ سێ گۆیە
مەنعی یاری ئەمن مەکەن گوارەی لە گوێ سێ گۆیە
ئامینێ تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من نایلۆنە
ئامینێ تۆ گوڵەکەمی گوڵەکەی من لە شارە
مەمکی چەپت زەردەبەیە ئەوی دیکەت هەنارە