گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
باڵاکەت بەرزە بەقەد چنارێ
کێ تۆی عاجز کرد بەردی لێ بارێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
ئەو چاوە جوانە خۆ منی کرد بە شێت
حەسوودی نابەم خوا داویە پێت
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم