ئەی وەی بارانە

شێوەزار: سۆرانی 1700
گۆل و گۆلچەرموو ئای بەردەنەخشینە
بۆ سەفاخانە دڵەکەم خەمگینە
ئەر وەی بارانە ئاخ ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم ئاخ لە ڕێی تەورێزە

ئەو دەمتە بێنە ئاخ دەم دەمانی کەم
دەم و ساحیب دەم کچێ بە قوربانتی کەم
ئەر وەی بارانە ئاخ نم نم دایداوە
ئەگریجەی لە بان گۆنای دەق داوە

ئەجەل هەڵمی گرت ئاخ بردمیە سەر چایێ
مەل بە ڕێبواریش کچێ بە لاما نایێ
ئەی وەی بارانە ئاخ ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم ئاخ لە ڕێی تەورێزە

ڕوحمی خێرت بێ ئاخ جەژنی قوربانە
من غەریب لێرە ئاخ یارە لە کوردستانە
ئەی وەی بارانە ئاخ نم نم دایداوە
ئەگریجەی لە بان وەی وەی گۆنای دەق داوە

غەریب و دڵتەنگ کچێ لەو شارە وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ وەی وەی من تۆ بەجێ بێڵم
ئەر وەی بارانە ئاخ نم نم تەڕمی کرد
هاڕەی لەرزانە ئای لە دین دەرمی کرد
ئاخ لە دین دەرمی کرد
Gol û golçermû ay berdenexşîne
Bo sefaxane dilekem xemgîne
Er wey barane ax rêze be rêze
Dayme çawêkim ax le rêy tewrêze

Ew demte bêne ax dem demanî kem
Dem û sahîb dem kiçê be qurbantî kem
Er wey barane ax nim nim daydawe
Egrîcey le ban gonay deq dawe

Ecel helmî girt ax birdimye ser çayê
Mel be rêbwarîş kiçê be lama nayê
Ey wey barane ax rêze be rêze
Dayme çawêkim ax le rêy tewrêze

Ruhmî xêrit bê ax cejnî qurbane
Min xerîb lêre ax yare le kurdistane
Ey wey barane ax nim nim daydawe
Egrîcey le ban wey wey gonay deq dawe

Xerîb û dilteng kiçê lew şare wêlim
Çon dilim dêlê wey wey min to becê bêlim
Er wey barane ax nim nim termî kird
Harey lerzane ay le dîn dermî kird
Ax le dîn dermî kird

ڕاپۆرتی هەڵە