خۆشە ڕۆژێ لە عاڵەم دەربەدەر بم
لە نێو ئەوزاعی دونیا بێخەبەر بم
لەبەر بێتاقەتی دێوانە ئاسا
لە غەوواسانی دەریا بێخەبەر بم
شەو و ڕۆژێ لە چۆڵی هەر بە ناڵە
حەریفی شەوڕەوی بادی سەحەر بم
نەزانێ هیچ کەس ناو و نیشانم
ئەگەر عاقڵ ئەگەر ئاشفتە سەر بم
لە هەرلا با بسووڕێنێ غوبارم
لە هەر جێگایێ پێویستە سوپەر بم
چ ڕێگەی چارە نابینم وەفایی
مەگەر سەر تا قەدەم غەرقی نەزەر بم
نەزانێ هیچ کەس ناو و نیشانم
ئەگەر عاقڵ ئەگەر ئاشفتە سەر بم
خۆشە ڕۆژێ لە عاڵەم دەربەدەر بم
لە نێو ئەوزاعی دونیا بێخەبەر بم
لەبەر بێتاقەتی دێوانە ئاسا
لە غەوواسانی دەریا بێخەبەر بم
شەو و ڕۆژێ لە چۆڵی هەر بە ناڵە
حەریفی شەوڕەوی بادی سەحەر بم
نەزانێ هیچ کەس ناو و نیشانم
ئەگەر عاقڵ ئەگەر ئاشفتە سەر بم
نەزانێ هیچ کەس ناو و نیشانم
ئەگەر عاقڵ ئەگەر ئاشفتە سەر بم