یەدێ شاکری

شارەکەم سنە

بە دەنگی: یەدێ شاکری
ئەلبۆم: ناوێرم بانگت کەم
شێوەزار: سۆرانی
312
چەنێ نابینا بە تەمای چاوە
چەنێ بریندار تامەزرۆی ئاوە
چلۆن گۆی زەوی بە هەوا بەنە
بوونی بوونەوەر بوونی ژەمەنە

وەک چۆن بۆ ژیان گرینگە هەتاو
مرۆڤیش ناژی بە بێ نان و ئاو
وەک چلۆن ماسی لە ئاودا دەژی
ئەگەر ئاو نەبێ ناتوانێ بژی
منیش بە بێ تۆ ژینم لێ ونە
چونکە دوورم لێت شارەکەم سنە

ئاشق چەند دڵی بە گوفت و گۆیە
جەرگی بە کوڵە و پڕ لە بۆسۆیە
هەنگ چەنێ حەزی لە شیلەی گوڵە
بۆی گوڵیش چەنێ تەسکینی دڵە
چۆن ناڵەی دایکێک ڕۆڵە لە دەس داو
ئاگر بەر دەدا لە جەرگ و هەناو
منیش بە بێ تۆ ژینم لێ ونە
چونکە دوورم لێت شارەکەم سنە
شارەکەم سنە